بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت (ئۆپیك) رایگەیاند، عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لەناو رێكخراوی ئۆپیكدا، بەبێ عێراق سەقامگیری بەرجەستە نابێت.
محەمەد سنوسی باركندورا لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق رۆڵی ئەرێنی هەبووە لە سەقامگیری بازاڕی نەوت لە جیهاندا، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی جیهانی.
عێراق دووەمین گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە نێو رێكخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت (ئۆپیك) دا، بەھۆی شەری داعشەوە زیانی زۆر بەر پاڵاوگەكانی كەوت لەوانەش پاڵاوگەی بێجی، ئێستا عێراق دەیەوێت پاڵاوگەی نوێ دروستبكات بۆ پڕكردنەوەى پێداویستی ناوخۆ لە سووتەمەنی و بەنزین.
پاڵاوگەی بێجی کە لەساڵی 2014 دا کەوتە دەست چەکدارانی داعش و زیانێکی زۆری بەرکەوت، لەساڵی 2015 دا کەوتەوە دەستی ھێزەکانی عێراق، و پێشبینی دەکرێت ھەتا کۆتایی ئەمساڵ بخرێتەوەگەڕ